ده‌گێڕنه‌وه:
سه‌ره‌تاکانی بگره و بهرمهدهی!!! ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بو. دایکێک به‌دوای
کوڕی گیراوی دا ده‌گه‌ڕا. دوای بێنه‌و به‌ره‌یه‌کی زۆر ده‌یبینێته‌وه و
ده‌یه‌وێ چاوی پێ بکه‌وێ. پاسداره‌که ده‌ڵێ : "پسر شما کمونیسته" (کوڕه‌که‌ت
کۆمۆنیسته) ئه‌ویش ده‌ڵێ : ئاخر چۆن خوا هه‌ڵده‌گرێ، به‌خوای کوڕه‌که‌م کونه
نیسک نییه. وه‌ڵڵا چاوی لێکه‌ن ده‌بینن کونه نیسک نییه.!!!
دوای ئه‌م قسانه، پاسدار، ڕازی ده‌بێ دایک چاوی به کوڕ بکه‌وێ به‌ڵام به
مه‌رجێک که "به فارسی" بدوێن. دایکه‌ی به‌سته‌زمانیش فارسی نازانێ. کوڕه‌که‌ی
ده‌بینێ و ده‌ڵێ:
" سڵاو به قوربانت بم به فارسی، چۆنی عه‌مره‌که‌م به فارسی، دایک دهسسهرت
گه‌ڕێ به فارسی و ...."
|