KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار نوسیویه:
"عه‌بدکێ"، که‌ردار و نه‌خوێنده‌وار، به‌ڵام له دم به دمه‌دا زۆر زیره‌ک. شه‌وێک له دیوه‌خان، مه‌لا عه‌بباس، که به قه‌ولی خۆی هه‌م سه‌ید، هه‌م خه‌لیفه، هه‌م هه‌شت جار چۆته حه‌ج، مه‌لایشه، گوتی: عه‌بدکێ، تۆ نوێژ ناکه‌ی، کافری!

-         
مامۆستا ئه‌گه‌ر شاده‌و ئیمان بێنم موسوڵمانم؟
-         
به‌ڵێ.
-         
له به‌هه‌شت حه‌فتا حۆری جوانم ده‌ده‌نێ؟
-         
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر نوێژ بکه‌ی.
-         
خزمینه! له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه، جگه له شاده‌وئیمان هێنان واده‌که‌م یه‌ک نوێژم نه‌چێ. با مامۆستا سه‌ودایه‌کم ده‌گه‌ڵ بکا : ژنێکی هه‌یه له ته‌پاڵه پیستر، حه‌فتا حۆری خۆمی نه‌زر ده‌که‌م، ئه‌و ژنه‌یم بداتێ!!
مه‌لا به گۆچانه‌وه بۆی چو، عه‌بدکێ له په‌نجه‌ره‌‌وه ده‌رچو! ده‌یگوت:
"ئه‌ویش باوه‌ڕ نکا حۆری هه‌یه، ده‌نا کام بێ سه‌لیقه سه‌ودای وا به قازانج ناکا؟!"