KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


 به هێندێک گوڕانکاریه‌وه.ده‌گێڕنه‌وه:
دایک و کوڕێک له‌و خوارانه ده‌چن بۆ مه‌زرا. دایکه‌که کاری ئاوده‌ستی ده‌بێ، به کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێ: ڕۆله گیان! بۆ نێو ئه‌و ده‌وه‌نه ده‌ڕۆم. ئه‌گه‌ر پیاو به ئێرانه‌دا هاتن بانگم که تاکو زو خۆ کۆکه‌مه. کوڕه‌ش ده‌ڵێ باشه.
هێنده‌ی پێ ناچێ جه‌ماعه‌تێک جاش به‌وێدا دێن، ژنه هه‌ست به ده‌نگی پێ ده‌کا و زو خۆ کۆ ده‌کاته‌وه و
و ده‌ڵێ:" سه‌رت ده‌خمی نێی! ئه‌وه بۆ ده‌نگت نه‌کرد؟"
کوڕه‌ش ده‌ڵێ:" دایه گیان! خۆ ئه‌وانه پیاو نین، جاشن"