KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ڕاسیسم ته‌نیا له لایه‌ن جه‌ماعه‌تێکی که‌م له‌م  وڵاتانه یان وڵاتانی ده‌ور و پشتی کوردستان نابیندرێ. به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک له شاره‌کانی کوردستان هه‌ن که به دژ شاره‌کانی تر یان لادێیه‌کان هه‌ڵوێستی ناجوان ده‌گرن.
ده‌گێڕنه‌وه:
چه‌ند دوکاندارێک له کاتی بێکاریاندا له لای یه‌ک دانیشتبون. له دوره‌وه‌ڕا پیره‌مێردێکی لادێیی به لایاندا تێپه‌ڕی. یه‌کێ له دوکانداره‌کان وتی :"جا چاوتان لێ بێ چ حه‌شرێکی پێ ده‌گێڕم".
کابرای بانگ کرد و وتی :" مامه گیان بمبه‌خشه، دوێنێ کچه‌که‌تم ماچ کرد"
پیره‌مێردیش به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه وتی :" ده‌به‌ر عه‌مرت مرم! ببه‌خشه‌ی ناوێ، خۆ ئێمه ئه‌و قسانه‌مان پێکه‌وه نی‌یه، ئه‌وه سه‌د جاره دایکتم وا لێ کردووه و چ نه‌هاتومه لات بڵێم ببه‌خشه، نا وه‌الله چ ببه‌خشه‌ی ناوێ"!!!