KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


دۆستێک ده‌یگێڕاوه: له ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژنانی ڕێکخراوێکی سیاسی میوان بویین. له‌به‌ر چه‌ند هۆیێک له ئه‌ندامان زیز بوبو و بۆ کۆبونه‌وه‌کان نه‌ده‌چو. یه‌کێ له ئه‌ندامانی به‌شی ژنان تێلێفونی بۆ کرد و پێی وت که حه‌یفه ژنێکی وه‌ک ئێوه چالاک و هه‌ڵسوڕ، له بیڕ و ڕاکانی خۆت دور که‌وێته‌وه.
ژنه‌ی تۆراویش ئه‌یوت :" نه!  ‌نه!، وا مه‌زانه. به‌خوای به‌خوای، ئێستاش پیاوێکم وه چنگ که‌وێ، به چه‌کوچان سه‌ری پان ده‌که‌مه‌وه!!!"