|
ئه‌وانه‌ی ئاگاداری زمانی سوێدین ده‌زانن که بۆ وتنی وشه‌ی "ئه‌و"، بۆ نێر
ده‌گوترێ" هان" و بۆ مێ,
"هون". (وه‌ک "هی" و "شی" له ئینگلیسی‌دا).
کاک ئه.ح ده‌یگێڕاوه: بابم له کلاسی زمانی سوێدی، هاوپۆلێکی ئاسۆری یان
عه‌ڕه‌بی هه‌بو که به هیچ شێوه‌یێک له قسه‌کردندا، "هان"ی به‌کار نه‌دێنا و
هه‌موی به "هون"
ئه‌وت. مامۆستای زمان به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵی ده‌دا کابرای
فێرکا به‌ڵام هه‌ر نه‌ده‌بو. پیاو و ژنێکی دێنا و ده‌یگوت "هان"،"هون". کابراش
هه‌ر ئه‌یوت:"هون"، "هون". وه‌رگێڕیان هێنا و کابراش وتی:" ئه‌رێ بۆ لێم
ناگه‌ڕێن، خۆ گێل نیم.ده‌زانم بۆ پیاو "هان" ده‌گوترێ و بۆ ژن "هون"". وتیان
ئه‌ی بۆ ناڵێی "هان"؟ وتی :" ئاخر له‌و وڵاته‌دا "هان"ی تێدا نی‌یه و هه‌مو
"هون"ن""!!!.
|
|