ده‌گێڕنه‌وه:
ڕۆژێک
حاجی مه‌لا ڕه‌حمانی شه‌ڕه‌فکه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ید سه‌عیدی باخه‌وان له
شه‌ڕه‌فکه‌ند ئه‌چن بۆ خانه‌قای شێخی بورهان. له ڕێگا حاجی مه‌لا به سه‌ید
سه‌عید ده‌ڵێ: "ده‌وه‌ره سه‌ید دو قسه‌ی خۆش بکه با ڕێگاکه‌مان له‌به‌ر بروا".
سه‌یه سه‌عید خه‌ریک ئه‌بێ گه‌روی پاک ئه‌کاته‌وه که‌چی له‌ناکاو لێی به‌ر
ده‌بێ!!!
به‌وه زۆر تێک ده‌چێ و له شه‌رمه‌زاریان سه‌ر داده‌خا و نقه‌ی لێوه نایا. حاجی
مه‌لاش هیچ ده‌نگ ناکا و کارێکی وا
ده‌کا
که سه‌ید سه‌عید وا بزانێ گوێی لێ نه‌بووه.
پاش
تاوێک بێ‌ده‌نگی، له‌پڕ سه‌یه سه‌عید ئه‌ڵێ:" ئه‌رێ حاجی مامۆستا! بۆ هیچ
فه‌رمایشێک نافه‌رموی؟"
حاجی
مه‌لاش ده‌ڵێ:" به‌خوای بابه‌لێ، زۆریشم نقاندووه، هه‌رچه‌ند ده‌که‌م وه‌ک تۆ
فه‌رمایشم نایات!!"
|