جاروباره که‌س، لایه‌ن یان ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا، چاوه‌ڕێیی بێ
جێ له خه‌ڵک ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ کرده‌وه‌یه‌کی شیاو له خۆ نیشان بده‌ن.
ده‌گێڕنه‌وه : کابرایه‌ک منداڵێکی دیت و وتی :" هه‌تیو! هه‌ڵێ بڕۆ له پشت ئه‌و
کێوه له بن فڵانه ده‌وه‌ن و چه‌قڵ چاوه‌ڕوان به تاکو بێم وات لێ بکه‌م!!!!
منداڵه‌که وتی:" ئاخر به چ شتێکی تۆ دڵ خۆش‌که‌م و به قسه‌ت بکه‌م؟ به
باش بانگ کردنه‌که‌ت؟! به ڕێ نێزیکه‌که‌ت؟! به شوێنه نه‌رم و نۆڵه‌که‌ت؟! به کاره
جوانه‌که‌ت؟!"
|