KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی مرواری‌دا هاتووه:
هه‌ژار گێڕایه‌وه وتی: پاش ئه‌وه‌ که ڕه‌زا شا له ئێرانا هاته سه‌ر حوکم، فه‌رمانی ده‌رکرد که هه‌مو که‌س ئه‌بێ کڵاوی په‌هله‌وی له سه‌رکا. له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌را له ناو مه‌لاکانا په‌یدا ببو که ئایا به له‌سه‌ر کردنی کوڵاوی په‌هله‌وی کافر ئه‌بن یا نابن؟
مه‌لا سه‌لیمی ژێی هه‌بو له سابلاغ، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه بو که هه‌رکه ئه‌م کڵاوه له‌سه‌رکا کافر ئه‌بێ، هه‌ندێ له مه‌لایانی تریش به‌رپه‌رچیان ئه‌دایه‌وه و ئه‌یانوت وا نی‌یه. ئه‌ویش ئه‌یوت:
" ئه‌وا کوڵاوی په‌هله‌وی بۆ ئێوه، ئه‌ی بۆ ته‌قویمی به‌خه‌ڵی چ ده‌بێژن؟ به‌ویش هه‌ر کافر نابن؟!"