ده‌گێڕنه‌وه:
سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، شێخ عیزالدین له دوای چاوپێکه‌وتن ده‌گه‌ڵ
خمینی، هاته سه‌رده‌شت و له‌ولاشه‌وه مام جه‌لال هاتبو بۆ سه‌رده‌شت تاکو
بڕواته تاران و ئه‌ویش چاوی به خمینی بکه‌وێ.
ئه‌م ڕوداوه که دو ڕێبه‌ر هاتبونه یه‌ک شوێن، ده‌زگاکانی هه‌واڵنێری ئێران و
ده‌ره‌وه‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و له سه‌رده‌شت کۆبونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی
سازدرا.
یه‌کێ له هه‌واڵنێره فارسه‌کان له مام جه‌لالی پرسی:"ڕات به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی که
حکومه‌تی ئیسلامی له ئێران دامه‌زرێ چی‌یه؟" ئه‌ویش به شۆخی وه‌ڵامی دایه‌وه :"
انقلاب همه به پیش می‌رود و انقلاب شما به پاش"!!!
دوایی شی کرده‌وه ئه‌گه‌ر له وشه‌ی "قبل یا عقب" که‌ڵکی وه‌رگرتبا، وه‌زنی
قسه‌که تێک ده‌چو.
( واته شۆڕشی هه‌مو شوێنێک، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ده‌با به‌ڵام شۆرشی ئێوه
به‌ره و پاشتان ده‌با)
|