KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کاک ئه‌حمه‌د بازگر ده‌یگێڕاوه:
له" سه‌رشیو"ێ ، ئه‌من و ع.ک و خ.ش و دو نه‌فه‌ری دیکه بویین. له ماڵێک دانیشتبویین، هیلاک و ماندو. ع یش ده‌یه‌ویست به‌و شه‌وه ئه‌و ماڵه بکاته پێشمه‌رگه. زۆری قسه بۆ کردن و کابراش له ئاخر دا گوتی :" کاکه گیان، ده‌زانم قسه‌که‌ت جوانه، به‌ڵام ئێمه کلکمان هه‌یه، نابین به هیچ". کابرا مه‌نزوری له کلک ئه‌وه بو که "جاش"مان هه‌یه. ع یش پێی وابو کلک به ماڵ و منداڵه‌که‌ی ده‌ڵێ و هه‌وڵی ده‌دا به زمانی زه‌حمه‌تکێشان قسه بکا، واده‌کا :"ئیشکالی نی‌یه کاکه گیان! زۆربه‌ی هاوڕێیانی ئێمه‌ش کلکیان هه‌یه"!!!