KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


هێندێک که‌س و لایه‌ن بۆ هه‌ر کاره‌ی بکردرێ، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن. ئه‌مه زۆر کات مه‌سه‌له‌ی خزمێکمان دێنێته‌وه بیر.
کوڕێکی خزممان گله‌یی له بابی ده‌کرد.ده‌یگوت :"ئه‌و کاته‌ی دانومان پێکه‌وه ناکوڵێ، نازانم چۆن هه‌ڵس و که‌وتی ده‌گه‌ڵ بکه‌م. که قسه‌مان لێک ده‌ترازێ، ئه‌گه‌ر چاوی لێ بکه‌م ده‌ڵێ:"خۆ ئابڕو و حه‌یا نه‌ماوه، دیسان چاوه‌که‌ی بز کرد" . ئه‌گه‌ر سه‌ر داده‌خه‌م ده‌ڵێ :" ها، ها! مله‌که‌ی حیز کرد" !!!