چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێکی سه‌رسوڕ هێنه‌ر له سایتێک دا بڵاو بۆوه. ڕۆژی
شه‌ممه، بڵاوکراوه‌کانی تورکیه باسی ڕوداوێک له شارۆچکه‌ی" گاواش" سه‌ر به
پارێزگای وانی باکوری کوردستانیان کرد.
(شاری کوردان بێ و بڵاوکراوه‌ی تورکی ناوی بنوسێ و سایتی فارسی وه‌ریگێڕێ و
سایتی کوردیش وه‌ری بگرێ، ده‌بێ ناوی ئه‌و شاره چ بوبێ؟!!! باسی ناوی شوێن کرا،
وه‌بیر هاوکلاسێکی فارسم که‌وتمه‌وه، دوای چه‌ند ساڵ دیتمه‌وه، وتی سه‌ربازیم
له کوردستان کردووه. پرسیم له کوێ؟ وتی له دێهاتێکی لای سه‌رده‌شت به ناوی "کله
گاوی" (واته سه‌ره مانگا!!!)، دوایی بۆم ڕون بۆوه مه‌به‌ستی "که‌ڵه‌کاوێ"
بووه!!!)
به‌ڵام هه‌واڵه‌که: ڕانه‌مه‌ڕێکی هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شتا مه‌ڕی، به‌دوای
مه‌ڕێکی هه‌ڵدێراو بۆ دۆڵێک که‌وتوون و چوارسه‌د و په‌نجایان مردوون. ئه‌وانه‌ی
تریش که نه‌مردوون، به‌سه‌ر چوارسه‌د و په‌نجا مه‌ڕی پێش‌و دا که‌وتوون. له‌وه‌ش
سه‌یرتر که هه‌رچی شوانه‌کان ویستویانه به‌رگری له مه‌ڕه‌کان بکه‌ن، بۆیان
نه‌کراوه!! له ئاکامدا خه‌ڵکی هه‌ژاری ناوچه بڕی هه‌فتا و پێنج هه‌زار دۆلاریان
زه‌ره‌ر دیوه و هێنده‌ی دیکه هه‌ژار بوون.
تاکو ئێستا به‌و که‌سانه‌ی کوێرانه وه‌دوای که‌سێک ده‌که‌وتن، پێان
ده‌گوتن:"ده‌روێش".
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزی ده‌روێشه‌کان بگیرترێ، باشتر ئه‌وه‌یه بڵێیین "مه‌ڕ بیر "!!!
|