ده‌گێڕنه‌وه:
سه‌ره‌تاکانی جێگربونی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌لق له عێراق ، به ڕێنوێنی
ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م سازمانه، ئینقلابێکی ڕێکخراوه‌یی کرا. به پێی ئه‌م هه‌وڵه،
ژن و مێرد تا سه‌رکه‌وتنی موجاهیدین لێک جیا ده‌بون، ناوی ئه‌ندامه‌کان
ده‌گۆڕدرا و ....
یه‌کێ له هونه‌رمه‌ندانی کورد(کاک ن-ح) بۆ سه‌ردانی براکه‌ی که ئه‌ندامی
موجاهیدین بو، بۆ شوێنی براکه‌ی ڕۆیی. داوای کرد و وتیان ببوره دوای ئینقلاب،
ناوی بۆته مه‌حمود. ده‌ڵێ باشه، مه‌حمودم ده‌وێ. براکه‌یان بانگ کرد و دوای چاک
و چۆنی باسی و خواسی ناسیاوانی ناو موجاهیدینی ده‌پرسێ و براکه‌شی ده‌یگوت دوای
ئینقلاب ناویان بۆته فڵانه شت و.....
شه‌و دادێ و میوه دێنن. له ناو میوه‌کاندا پڕته‌قاڵی تێدا ده‌بێ. کاک ن ده‌ستی
بۆ درێژ ده‌کا و ده‌ڵێ:"دوای ئینقلاب به پڕته‌قاڵ ده‌ڵێن چی؟!!!"
جه‌ماعه‌تی موجاهیدین، ئه‌و سوکایه‌تیه گه‌وره‌یه به ئینقلاب قه‌بوڵ ناکه‌ن و
هه‌ر به‌و شه‌وه ده‌ینێرنه‌وه!!!!
|