دزی که ئه‌کرا، خاوه‌ن ماڵ دزه‌کانی ئه‌ناسی و ئه‌چو شکاتی لێ ئه‌کردن یا له
لای شه‌رع یا له لای حاکم. شه‌رع دزی ڕائه‌کێشایه مه‌یدان و سوێندی ئه‌دان،
ئه‌وانیش سوێندیان نه‌ئه‌خوارد و ماڵه‌که‌یان ئه‌دایه‌وه دواوه ئه‌و
عه‌زیه‌ته‌یان به هیچ ده‌ر ئه‌چو!!
مه‌لایه‌ک بو دزه‌کان په‌نایان بۆ ئه‌و برد که چارێکیان بکا وبتوانن ئه‌وه‌ی
دزیێیان کردووه، بیخۆن!!
مه‌لا ئه‌یهێنا دزه‌ی له پاش دزی کردن ئه‌خسته بێشکه‌یه‌که‌وه و به ده‌سرازه
شه‌ته‌کی ئه‌دا و تۆزێ ڕایئه‌ژاند و پاشان ئه‌یکرده‌وه و ئه‌یوت له بێشکه‌که
وه‌ره ده‌ره‌وه. فێری ئه‌کرد ئه‌یوت که بردتیان بۆ لای قازی سوێن بخۆ بڵێ
:"له‌و ڕۆژه‌وه پێم له بێشکه که‌وتۆته خواره‌وه و ئیتر نه‌خراومه‌ته‌وه بێشکه،
من دزیم نه‌کردووه!!!" یان فێری ئه‌کرد: له کاتێکا که ئه‌یبه‌ن بۆ لای حاکم و
سوێندی ئه‌ده‌ن، بۆقێ ، چوێله‌که‌یێ، گیاندارێکی وا بخاته ژیر که‌وا و
کراسه‌که‌ی به جۆرێک که دیار نه‌بێ، له کاتی سوێند خواردنا ده‌ست بدا به‌ر
سینگیا و بڵێ :" به‌و قو‌رعانه ئه‌م نه‌فسه بێت و ئاگای له‌و دزیه نی‌یه".
ئه‌ویش وای ئه‌کرد و به‌ڕه‌ڵا ده‌کرا. نه‌فسه‌که‌ش بۆقه‌که بو و دیاره بۆقیش
ئاگای له دزی نی‌یه!!!
|