KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
سمایل ئاغای سمکۆ، که‌سێکی له لا بو به ناوی سۆفی محه‌ممه‌د. خه‌ڵک و خوا گله‌ییان له سمایل ئاغا ده‌کرد که" ئه‌م سۆفی محه‌ممه‌ده زۆر جنێو ده‌دا و زمانی به جنێو ده‌گه‌ڕێ. به‌شکم کارێک بکه‌ی له‌م خووه ببێته‌وه". سمایل ئاغا سۆفی محه‌ممه‌د بانگ ده‌کا و گله‌یی خه‌ڵکی پێ ڕاده‌گه‌یێنێ و ده‌ڵێ:" ئه‌گه‌ر جنێودان وه‌لانێی،  به‌م پالتۆ و خه‌نجه‌ره‌ی له ڕوسه‌وه بۆم هاتووه خه‌ڵاتت ده‌که‌م."
سۆفی محه‌ممه‌د به‌ڵێن ده‌دا و پالتۆ و خه‌نجه‌ر وه‌رده‌گرێ.
زۆر پێ ناچێ زستان دادێ و جه‌ماعه‌تی سمایل ئاغا له مزگه‌وت دانیشتوون و له‌ولاشه‌وه  ئاور هه‌ڵکردراوه. یه‌کێ له‌وان سیغاری توتن و په‌ڕی ساز کردووه و به به‌رد و ئه‌ستێ و پوش ده‌یه‌وێ سیغاره‌که‌ی داییسێنێ. هه‌ر به‌رد له سه‌ر به‌رد ده‌کوتێ و ئاوری بۆ ساز ناکرێ. ته‌قه ته‌قێک داده‌نێ هه‌ر نه‌بێته‌وه.
سۆفی محه‌ممه‌د ده‌ست به جێ پاڵتۆ و خه‌نجه‌ره‌که له پێش سمایل ئاغا داده‌نێ و ده‌ڵێ :"جا چۆن من بابی که‌سی وا نه‌گ...؟ ئه‌م ئاور و پۆله جوانه لێره‌یه به ده‌نگی به‌ردان مێشکی سه‌ری هه‌مووانی بردووه."