دو کچ دانیشتبون له به‌ین خۆیانا ده‌رده دڵ و ڕاز و نیازی خۆیان بۆ یه‌ک
هه‌ڵده‌ڕشت و ئه‌گێڕاوه. یه‌کێکیان به‌وی که‌یانی وت: "ئه‌رێ توخوا کچێ، بۆ
مێرد ناکه‌ی به عه‌مه‌دی وه‌تمانێ؟
ئه‌ویش وتی :"وه‌الله خوشکێ! ئه‌گه‌ر عه‌مه‌دی وه‌تمانێ تۆزێ لاوچاکتر و نه‌ختێ
ده‌وڵه‌مه‌ندتر و چکێ پۆشته‌تر و پێچێ وه‌جاخزاده‌تر بوایه مێردم پێ ده‌کرد،
به‌لانی که‌مه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ئه‌مانه‌ی نی‌یه هه‌ر داواشی بکردمایه شوم
پێ ده‌کرد، به‌ڵان ناشوکری نه‌بێ له عاستی من بویته دیواری قایمی چ قسان
ناکا!!"
|