KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


وابزانم به‌یانی سێزده‌به‌ده‌ری سالی 1368ی ئێران بو، ده‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌ماڵه چوبوینه ده‌رێ. مناڵێکی ڕوح سوکی ژیکه‌ڵانه‌مان ده‌گه‌ڵ بو. ئه‌م مناڵه دو سێ ساڵانه، به قسه‌ی خۆش و گۆرانی وزانینی چه‌ند وشه‌یه‌کی ئینگلیسی و حیساب و ... کۆڕه‌که‌ی ڕازاندبۆوه و ببوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م ڕۆژه.  وه‌ک باوه، لای ئێواره ئاگرێکمان کردبۆوه و مناڵی تریش به‌رهه‌می ئیشکی داری "کاج" یان بۆ ناو ئاگره‌که ده‌هاویشت. ئه‌م به‌رهه‌مه له ئاگر دا ده‌کرێته‌وه و پڕینچک ده‌هاوێ. یه‌کێ له‌م  پڕینچکانه وه ملی ئه‌م مناڵه که‌وت و ملی سوتاند. خزم و که‌س ده‌وریان گرتبو و منداڵ ده‌گریا. یه‌کێ وتی : "به‌خوای له چاویان بردووه" منیش به منداڵه‌م وت :"خانمه گوڵ! له‌ چاویان بردی؟" ئه‌ویش به گریانه‌وه ئه‌وت :" نه له ملم! نه له ملم!".