ده‌گێڕنه‌وه:
گه‌نجێک به کوێره‌وه‌ری و ده‌رده‌سه‌ریه‌کی زۆر، خۆی گه‌یانده یه‌کێ له وڵاتانی
ئوروپایی و داوای په‌نابه‌ری کرد. پۆلیس ناو و نیشانی پرسی و پاشان
پڕسیاره‌کانی سه‌ره‌کی:
-
به کوێ دا هاتوی؟
-
جا به کوێدا نه‌هاتوم!!!
-
له‌م ڕێگایه دا چاوت به چ شارگه‌لێ که‌وت؟
-
جا چاوم به چ شارێک نه‌که‌وت؟
-
چه‌ندت پاره دا؟
-
جا چه‌ندم نه‌دا!!!
-
چیت خوارد؟
-
جا چیم نه‌خوارد!!
-
له‌به‌ر چی له وڵات وه‌ده‌ر که‌وتی؟
-
جا له‌به‌ر چی وه‌ده‌ر نه‌که‌وتم!!
-
.....
پاشان کوڕه ده‌پرسێ: ئه‌رێ جوابه‌که‌م چ بو؟
وه‌رگێڕ که ده‌گاته ئه‌م پرسیاره‌ی په‌نابه‌ر و توڕه ببو، ده‌لێ: جا جوابه‌که‌ت
چ نه‌بو!!! ئاخر ماڵ کاول ئاوا جواب ده‌ده‌نه‌وه؟ دانیشه و ورد به وردی
بیگێڕه‌وه.
|