له ڕشته‌ی مرواریدا هاتووه:
ساڵێک له عێراق دا مافه‌ته‌یه‌ک داکه‌وتبو عاله‌م هه‌مو توشی چه‌پڵه‌لێدان بو
بو. له ڕاستی‌دا چه‌پڵه له هه‌مو شت زیاتر باوی هه‌بو، به تایبه‌تی له وڵاتی
کورده‌واری عێراق که خه‌ڵکه‌که کۆ ئه‌بونه‌وه و به ناو کۆڵانه‌کانا ئه‌ڕۆییشتن،
یه‌کێک سه‌ر‌مه‌ڵا بو!. به‌ده‌م چه‌پڵه‌که‌وه ئه‌یوت "با"، عاله‌مه‌که‌ی‌تریش
بۆیان ئه‌سه‌نده‌وه و ئه‌یانوت "بژی "!. ئیتر چی بژی ئه‌وه خۆیان کێیان
مه‌به‌ست بایه ئه‌وه بو.
له وڵاتی سوله‌یمانی مامۆستایه‌کی مه‌کته‌ب هه‌بو توشی ئه‌و ده‌رده بوبو، ئه‌چو
به قسه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ "گه‌ل" دا کفاحی ئه‌کرد!!
هه‌مو کار و کاسبی و ده‌رس وتنه‌وه‌ی بوبو به‌م خووه!!. ماڵ و منا‌ڵیشی هه‌بو
به‌جێی ئه‌هێشتن و ئه‌چو بۆ که‌فاح!.
جارێک ده ڕۆژ له ماڵه‌وه ون ئه‌بێ و ئه‌چێ بۆ کفاح، پاش ده‌ڕۆژه چه‌ند که‌سێک
له هاوڕێکانی هه‌ڵئه‌گرێ و ئه‌ڵێ با بچین له ماڵی ئێمه قاوڵتی بکه‌ین. هه‌ر که
دێنه‌وه له دوره‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ : ئافره‌ت چیمان هه‌یه ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ :"
نانی چه‌پڵه به چێشتی بابژیه‌وه!!."
|