KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
ساڵی 1998-99 که سه‌رۆکایه‌تی پارتی کرێکاران ڕاده‌ستی تورکیه کرا و کوردی ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، له یه‌کێ له وڵاته‌کان، جه‌ماعه‌تێکی زۆر کورد گیران. پۆلیس لێپرسینه‌وه‌ی له کورده‌کان ده‌ستپێکرد و له هه‌ر کام ناو و نیشان و کاره‌که‌یانی ده‌پرسی.
یه‌که‌م که‌س دوای وتنی ناو و نیشان، وتی له پیتزایی کار ده‌که‌م. دوهه‌م هه‌ر وا و تا ده‌گاته ئاخر که‌س هه‌مو له پیتزایی ئیشیان ده‌کرد. له‌ناکاو پۆلیس توڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ : کامه سه‌گبابه ده‌ڵێ پیتزا له ئیتالیاوه هاتووه؟ بۆ ناڵێن له کوردستانه‌وه هاتووه؟!!!
ده‌بێ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوبێته هه‌وێنی ڕازاندنه‌وه‌ی شیشه‌ی دوکانی ئه‌م خۆشه‌ویسته که به جێی ئاڵای ئیتالیا، به ئاڵای کوردوستانی خه‌مڵاندووه.



با هه‌ر له‌سه‌ر باسی پیتزا بڕۆیین!!! جارێک ویستمان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاره‌که‌مان، شه‌وی شێعرێک دانێیین. هاتینه سه‌ر ئه‌وه که له‌و هه‌مو کوردانه،چه‌نیان ده‌ست به قه‌ڵه‌من؟ هه‌رچی بژارتمانن دیتمان زۆرتر ده‌ست به هه‌ویرن و په‌کی شه‌وی شێعرمان که‌وت!!