له چێشتی مجێوری مامۆستا هه‌ژار دا هاتووه:
ده‌گه‌ڵ پیره ئه‌رمه‌نیه‌کدا ببومه ئاشنا، کوردی زۆر باش ده‌زانی. ڕۆژێک لێم
پرسی:
- ئه‌و کوردیه چۆن فێر بوی؟
- کوڕه من بیست ساڵ میرزای خانی که‌ڵهۆڕ بوم!
گوتی : ڕۆژێک خان هه‌ر بزه‌ی سمێڵی ده‌هات. چوار مێرده‌کی قاچی خستبوه سه‌ر
قاچ، ته‌یله به لاتیلاگی سه‌ریه‌وه، فیتوی لێده‌دا. ڕوی تێ‌کردم:
-
میرزا! ئاخ خودا ساڵێک منی بکردایه‌ته شای ئێران!
-
له‌و ساڵه‌دا چت ده‌کرد؟
-
وه‌ڵڵهی وا ده‌ڕیامه ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌وه، هه‌زار ساڵ بیان لستایه‌ته‌وه پاک
نه‌کراباوه!!
|