شێخ بابه عه‌لی ته‌کیه‌یی، زیاتر له هه‌شتا ساڵ عومری کردبو، یه‌کێک بو له
عالمه هه‌ره گه‌وره‌کانی سوله‌یمانی. له بن ده‌ست ئه‌مه‌شه‌وه له نوکته و قسه‌ی
نه‌سته‌قدا هه‌ر یه‌کێک بو له نوکته‌بێژه‌کانی سوله‌یمانی.
جارێکیان وتی: ئێوه وا ئه‌زانن که من پیر بوم و گوڕی زه‌مانی جوانیم نه‌ماوه؟!
.وتیان چۆن؟ یا شێخ!! وتی :
ئێمه له ته‌کیه له ته‌نیشت ماڵه‌که‌مانه‌وه به‌ردێکی گه‌وره هه‌بو، ئه‌و
سه‌رده‌مه که مناڵ بوم ده‌ستم ئه‌دایه بۆم نه‌ئه‌جوڵا، که بوم به گه‌نج و
هه‌ڕه‌تی هه‌رزه‌کاری هه‌ر ده‌ستم دایه بۆم نه‌ئه‌جوڵا، ئێسته‌ش که ئێوه ئه‌ڵێن
پیر بوم، هه‌ر ده‌ستی ئه‌ده‌مێ که‌چی دیسان بۆم ناجوڵێ. که‌واته ده‌وری مناڵی و
گه‌نجی و پیریم هه‌ر وه‌کو یه‌ک وایه و هیچ فه‌رقی نه‌کردووه.
|