ڕێبوارێک له تاریکه شه‌وا ڕێگای لێ تێکچو، پاشان مانگ هه‌ڵات و به مانگه‌وه
ڕێگاکه‌ی دۆزیه‌وه. ئه‌مجا ڕوی کرده مانگ و وتی:
نازانم چی بڵێم؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێم خوا نورانیت کا، نورانیت. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێم خوا
جوانت کا، جوانیت. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێم خوا عه‌مرت درێژ کا، عه‌مرت درێژه. که‌واته
هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێم: ئه‌ی له ده‌ورت گه‌ڕێم خه‌پله‌ی ئاسمان!!!
|