ده‌گێڕنه‌وه : ناسیاوێک تازه گه‌یشتبوه وڵاتی سوێد. کاتی دوکتوری بۆ دیاری
کرادبو. ده‌گه‌ڵ خێزانی وه‌ناو شار ده‌که‌ون و ئادره‌س به‌ده‌سته‌وه و زمانیش
نازانن. له‌نه‌کاو کوڕێکیان به‌رچاو ده‌که‌وێ، پێی ده‌ڵێ : "براکه‌م ئه‌م
ئادره‌سه‌مان پیشانده!!" . کوڕه‌ش پێی سه‌یر ده‌بێ و ده‌ڵێ :"به‌چاوان. به‌ڵام
پرسیارێکم هه‌یه. ئه‌وه به موی ڕه‌شه‌وه دیاره سوێدی نیم. به‌چی ڕا زانیت
کوردم؟" . ئه‌ویش ده‌ڵێ "به سه‌ره خڕه‌که‌ته‌وه!!!!"
|