مامۆستا هه‌ژار ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له چێشتخانه‌یه‌کی به‌غدا ئیشی ده‌کرد، باسی
که‌سێک ده‌کا که وتویانه زۆر زانایه و ده‌یه‌وێ فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی فێری
مامۆستا هه‌ژار بکا. ده‌گێڕێته‌وه:
لاوێکی سمێڵ زه‌ردی، سه‌ر چکۆله‌ی، چاوشین و عاره‌ب، به‌ر له‌وه ده‌رسێک بڵێ،
فه‌رموی:
-
کارت چی‌یه؟
-
نۆکه‌ری کابرایه‌کی عاره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندم.
-
مه‌ڵێ عه‌ره‌ب، ئه‌وه بیری شۆڤینی‌یه!
-
کابرایه‌کی به‌غدایی؟
-
مه‌ڵێ به‌غدایی، ئه‌وه سیاسه‌تی ئیقلیمیه!!!
-
عێراقی‌یه و به زمانی من قسه ناکا.
-
ئه‌وه‌ش مه‌ڵێ، دنیا یه‌کێکه و ئیستیعمار کردویه‌ته چه‌ند به‌ش!
خولاسه وه‌ک به‌یتی مێشوله‌ی لێ‌هات:"هه‌ر من بڵێم، ئه‌و بڵێ مه‌ڵێ!". وه‌ختی
ده‌رس به‌سه‌ر چو، به‌جێم هێشت و هه‌ر له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت :"مه‌ڵێ!
مه‌ڵێ!". عوسمانم دیته‌وه:
-
ها؟ مامۆستاکه‌ت چۆن بو؟
-
چله‌وه باشتر ده‌بێ؟ مه‌ڵێ "مامۆستا" ئه‌وه سیاسه‌تی ته‌به‌قی‌یه!!!
که بۆم گێڕایه‌وه له قاقای پێکه‌نینی دا: - به‌خوا نه‌م ده‌زانی که‌ری ئاواش
هه‌یه!!
|