ئه‌ڵێن پاشایه‌ک سێ ژنی هه‌بو، یه‌کی ئاری، یه‌کی سامی و یه‌کی
چه‌رکه‌سی(نه‌ته‌وه‌یێکن له که‌نار ده‌ریای ڕه‌ش ئه‌ژین).
شه‌وێک ده‌گه‌ڵ ژنه ئاریه‌که نوستبو، لێی پرسی دنیا چ وه‌خته؟. وتی
ده‌مه‌وبه‌یانه. وتی به چی‌دا ئه‌زانی؟ وتی : "بۆنی گوڵان له‌گه‌ڵ ده‌نگی
بولبولان و نه‌وای قومریان ئاهه‌نگی عه‌ترئه‌فشانی و نه‌واخوانی ئه‌گێڕن، دڵی
دڵداران مه‌ست ئه‌که‌ن، باوه‌شێنی خاڵی سه‌ر گۆنای نازداران ئه‌که‌ن!!!"
شه‌وی دووه‌م له‌گه‌ڵ ژنی سامی‌دا نوست، لێی پرسی: دنیا چ وه‌خته؟ وتی : به‌ری
به‌یانه. وتی : به چی‌دا ئه‌زانی؟ وتی :"ملوانکه‌ی مرواریم که ئه‌که‌وێته سه‌ر
سینه‌ی قاقمم فێنکی و ساردیه‌کی به ئاسته‌می وا هه‌ست ئه‌که‌م وه‌کو ساردی‌یه
که له شاباڵی به‌له‌نگه‌ری په‌ریه‌وه بێت و بدا له ئه‌گریجه‌ی نازدارێک
بیشه‌کێنێته‌وه و ئه‌و نه‌رمه بایه بدا له گۆنای ئاڵی ئه‌و نازداره، ئه‌وه چ
هه‌ستێک ئه‌کا به‌و فێنکیه، سینه‌ی منیش ئه‌و هه‌سته ئه‌کا!!!"
شه‌وی سێ‌یه‌م له‌گه‌ڵ ژنی چه‌رکه‌سی‌دا نوست، لێی پرسی : دنیا چ وه‌خته؟. وتی
: ده‌مه‌و ڕۆژه. وتی : به‌چی‌دا ئه‌زانی؟ وتی :" شه‌روه‌ت وێ له ڕوتا، گو تاوی
داوم"!!!
|