KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌کی ڕه‌زا قورس ئه‌بێ به میوانی ناسراوێکی. کابرا بۆی دائه‌کوتێ و هه‌ر ناڕوا.ماڵه‌که‌ش هه‌رچه‌نده پلاری تێ ئه‌گرن کاری تێ ناکا!!!
ڕۆژێک ژنی خانه‌خوێ‌که پێی ئه‌ڵێ : ئێسته مناڵه‌کانت به‌سته‌زمانانه له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه که ده‌مێکه نه‌یاندیویت ئه‌بێ دڵیان زۆر ناره‌حه‌ت بێ، ئه‌وه هیچ بیریان ناکه‌یت، له‌وانه‌یه ئێمه بیریان ئه‌که‌یین، تۆ چۆن  ئه‌بێ بیریان نه‌که‌ی؟.توخوا که چویته‌وه، له‌باتی ئێمه‌ش چاوت پێیان بکه‌وێ . کابرای میوان وتی:
"والله راست ئه‌که‌ی وه‌خته سوێم بۆته‌وه بۆیان، هه‌ر ئێسته ئه‌چم ڕائه‌سپێرم هه‌مو بێن بۆ ئێره با ئێوه‌ش چاوتان پێ بکه‌وێ، ئه‌وه باشتره بۆ سوکنایی ئێوه تا من خۆم به ته‌نیا بچم بیانبینم!!!"