مه‌لا سمایلی کانیسکان، جارێک له "زێویه"ی لای "پیره‌مه‌گرون" وه‌عزی ئه‌دا.
ئه‌یوت له "بدایع الزهور"دا ئه‌فه‌رموێ: هه‌ر که‌س ناوی ئاده‌م و حه‌ووا بنوسێ
و له ماڵا هه‌ڵیواسێ، شه‌یتان ڕو ناکاته ئه‌و ماڵه!!. مام سمایلێکی زێویه‌ی
هه‌بو له وه‌عزه‌که‌دا بو، سه‌رێکی بادا و وتی :
"مه‌لا ! ئه‌وه تۆ به ڕیشی خۆت پێ ئه‌که‌نی یا به هی ئێمه؟! ئاده‌م و حه‌وا له
به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ خوادا بستێک به‌ینیان بو، شه‌یتان چو ههڵیفریواندن!!
ئێسته چۆن کۆ له ناوه‌که‌یان ئه‌کاته‌وه؟!. تۆ قسه‌یه‌ک بکه ئه‌قڵ بیگرێ!.
مه‌لا سمایل وتی :"باوکم! من بڵێم چی؟ بدایع الزهور وا ئه‌فه‌رموێ، نه من پاژنه
هه‌ڵکێشم و نه تۆش مشتوی هه‌مانه!!"
|