له ڕشته‌ی مرواری دا هاتووه :
شێخ عه‌بدالحمیدی ئه‌تروشی بۆی گێڕامه‌وه:
"شێخ نور محه‌مه‌دی بریفکانی، پیاوێکی به دیمه‌ن و ناودار بو، که ئه‌هاته موسڵ،
خانووێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بو له‌وێ ئه‌بو. پیاوه گه‌وره‌کانی موسڵ هه‌مو
ئه‌هاتن بۆ دیده‌نی، دیواخانی هه‌مو ده‌م گه‌رم بو.
مام ته‌هایێکی قسه خۆش هه‌بو موختاری یه‌کێ له گونده‌کانی ئه‌ترافی موسڵ بو.
ڕۆژێک ئه‌ویش دێ بۆ دیده‌نی شێخ. ئه‌و دائه‌نیشێ وبه‌ره به‌ره موسڵیه‌کانیش
دێن، هه‌ر موسڵیه‌ک دێت، شێخ پێی ئه‌ڵێ "فه‌وق". هه‌ر فه‌وقێک ئه‌کرێ مام ته‌ها
تۆزێک ئه‌خشێته خواره‌وه تا ئه‌که‌وێته لای ده‌رگاکه!!. جارێکی که شێخ چاک‌و
چۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌کا و ئه‌ڵێ :"مام ته‌ها چه‌ڤه‌نی؟". مام ته‌هاش ئه‌ڵێ :"ئه‌ز
به‌نی چه‌ڤه‌نم، "فه‌وق"ێکی تر بکه‌ی ، ئه‌ز له ده‌رێمه!!".
شێخ نوری ده‌ست ئه‌کا به پێکه‌نین وئه‌ڵێ :"مام ته‌ها ئه‌مانه به میڤانی
هاتینه، ده‌بی ببیانڕیزینین". مام ته‌هاش ئه‌ڵێ :"ئه‌ز به‌نی، وه‌کی بزانی ئه‌ز
قوزلقورتم!!!"
|