له هه‌رای شێخ مه‌حموددا ده‌سته‌ی شێخ مه‌حمود به کێوی جاسنه‌وه بون، ته‌یاره
هاتبو دابونیه به‌ر بۆردمان، خه‌ڵکه‌که‌ش له هه‌مو تیره‌یه‌کی تێدا بو، له جاف،
له به‌رزنجی، له بڵباس، له خه‌ڵکی سوله‌یمانی. ته‌یاره‌که شپرزه‌ی کردبون، هه‌ر
یه‌که له بنه ده‌وه‌نێکا خۆیان شاردبووه‌وه، دو کابرای جاف یه‌کێکیان که‌وتبووه
سه‌ر شاخه‌که، ئه‌ویتریش له خواره‌وه بو، ئه‌وه‌ی خواره‌وه بانگی ئه‌کرد
له‌وه‌ی سه‌ره‌وه پێی ئه‌وت :" ئا مارف! کوچکت لێ نه‌وارێ، تۆ نزیکتری وه لای
خواوه بانگی لێ که به‌ڵکو له‌م ئاگری قودره‌ته ده‌ربازمان کا!!" ئه‌وی لای
سه‌ره‌وه‌ش ئه‌یوت:"کوڕه گوت لێ نه‌وارێ، ئه‌م ته‌یاره بێ فه‌ڕه لای خوای لێ
بڕیگمه‌سه‌وه، نوزه‌م نایگاتێ!!"
|