KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌ک ئه‌چێ بۆ حه‌ج. ئه‌و سه‌رده‌مه له ده‌ریادا پاپۆڕو له وشکانیا حوشتر بو، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ی هیچ نه‌دیبو، چ له پاپۆڕه‌که‌دا و چ له سواری حوشتره‌که‌دا زۆر توشی عه‌زیه‌ت بوبو. جا ئه‌یوت:
"ئێمه ئه‌م هه‌مو عه‌زیه‌ته‌مان کێشاو ئه‌چین بۆ ماڵی خوا. خوا له ماڵه‌وه بوایه خاس بو، ئه‌م جرت و فرته‌مان به هیچ ده‌رنه‌چوایه!! بڕواش ناکه‌م له ماڵه‌وه بێ چونکه تاقه‌تی ئه‌م گشت ره‌وه‌یه‌ی نی‌یه که ئێژی ئه‌چن بۆ سه‌راوی سوبحاناغا ئاو ئه‌خۆنه‌وه!!!"