کابرایێک چو به حه‌ج، پاشان له‌گه‌ڵ کاروانا چو بۆ مه‌دینه، سه‌یری کرد وا
حاجیه‌کان هه‌مو له ده‌وری باره‌گای پێغه‌مبه‌را خێر و خێرات ئه‌که‌ن، ئه‌ویش
هه‌رچێکی هێنا بو بۆ حه‌ج هه‌موی له که‌عبه‌دا بڵاو کردبۆوه. هیچی پێ نه‌ما بو
بۆ مه‌دینه ، ئه‌مجا ده‌وره‌ی گومبه‌زی پێغه‌مبه‌را ئه‌سوڕایه‌وه و ئه‌یوت :
"لاله حه‌مه بیم وه ساقه‌ت، ئه‌و کاوراکانی کاوه هیچیان بێ نه‌هێشتم بۆت بێرم،
ئه‌وا له ڕێگای تۆدا هه‌ر سێ ته‌ڵاقی خازه‌ی کارهکهرتم دا!!!." خازه ژنی بو.
|