KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مجێوری مزگه‌وتی "گۆڵه"، پیاوێک بو "باپیر"ی ناو بو. ئێواره‌ی زستانه و خه‌ڵکی دێ له مزگه‌وت کۆبونه‌ته‌وه. هه‌ر یه‌که داوای شتێکی له "باپیر" ئه‌کرد، یه‌کێ ئه‌یوت ئاوم بۆ بێنه ، یه‌کێ ئه‌یوت دار بخه‌ره ئاگردانه‌که‌وه، یه‌کێ ئه‌یوت که‌وشه‌کانم هه‌ڵگره، یه‌کێ ئه‌یوت به‌ڕه‌که وا ڕاخه. به کورتی هه‌ریه‌که قسه‌یه‌کی ئه‌کرد.
ئه‌ویش هه‌ستاو په‌ڕیه ناو میحرابه‌که‌و وتی :"هه‌ر سێ ته‌ڵاقی ئه‌و باپیره که‌وتبێ، قسه‌و نه‌که‌ن به یه‌ک، به گوێ که‌سوو ناکه‌م"