کابرایه‌ک زۆر ناشیرین بو، ناشیرینیه‌که‌ی له‌و ناوه دا ده‌نگی دابووه، ئه‌م
کابرایه مه‌لاش بو به‌ڵام کاسبی ئه‌کرد. کوڕێکی هه‌بو فه‌قێ عه‌وڵای ناو بو. له
فه‌قێتی هاتبووه بۆ سه‌ردان، هه‌رچه‌ن ئه‌چووه ماڵه‌وه سه‌یری ئه‌کرد باوکی له
ناو ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی ئه‌کا و لێویشی ئه‌بزوێ، ئه‌م نه‌یئه‌زانی چی ئه‌ڵێ.
کوتوپڕ جارێک چووه ژوره‌وه سه‌یری کرد باوکی دیسان سه‌یری خۆی ئه‌کا له
ئاوێنه‌دا و ئه‌ڵێ:"الحمدلله الذی صورتی فاحسن صورتی".
هاته ده‌ره‌وه یه‌کێک له‌به‌ر ده‌رگای حه‌وشه‌دا بو وتی:"باوکت له ماڵه؟" . وتی
:"به‌ڵێ" . وتی :"چی ئه‌کا؟" وتی :"خوا ئه‌خاته درۆوه!!!"
|