KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌ک ڕێی ئه‌که‌وێته ماڵێک، کابرایه‌کی میوان له‌و ماڵه دانیشتبو نانیان بۆ دانابونانی ئه‌خوارد، خاوه‌ن ماڵه‌که‌ش له‌ماڵ نه‌بووه. کابرای ڕێبوار سه‌لامی کرد و له‌و لاوه دانیشت. کابرای میوان جوابی سه‌لامه‌که‌ی دایه‌وه و ئیتر خولکی نه‌کرد بۆ نانخواردن!!!  وا دیار بو یه‌کتریشیان ئه‌ناسی.
کابرای ڕێبوار وتی:" که هاتم به سه‌ر ماڵی ئێوه‌دا تێپه‌ڕیم".
-  ڕێگه‌که‌ت له‌وێوه بووه
ڕێبوار:  ژنه‌که‌ت سکی پڕ بو
-  خۆیشم ئه‌زانم
ڕێبوار: مناڵی هێنا
-  ژنێ سکی پڕ بێ ئه‌بێ مناڵی ببێ!!
ڕێبوار:  دو کوڕی هێنا
-  خه‌سویشم هه‌مو جار دودوی ئه‌هێنا.
ڕێبوار:  یه‌کێکیان مرد!!!
-  دیاره ژنه‌که‌م نه‌یتوانیوه شیر به هه‌ردوکیان بدا، شیری که‌م بو.
ڕێبوار: له پاش به‌ینێک ئه‌ویتریشیان مرد.
-  که براکه‌ی مرد وا دیاره ئه‌ویش له‌به‌ر جیابونه‌وه‌ی ئه‌و، لێ مردووه.
ڕێبوار:  زۆری پێ نه‌چو دایکه‌که‌شیان مرد!!
-  له تاو کوڕه‌کانی سوێ بوه‌ته‌وه!!
ڕێبوار:  وا دیاره خواردنه‌که‌ت به له‌زه‌ته.
-  له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئاخر منیش ئه‌یخۆم!!! کابرا خه‌یاڵ مه‌که تۆ بیت و ئه‌م هێلکه‌و ڕۆنه ناچێژیت!!