کابرایێک ئه‌چێته لای شێخ بابه عه‌لی ته‌کیه‌یی ئه‌ڵێ:
"یا شێخ! من له‌و خواره له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بوم، که هاتمه ئه‌م شاره
بوم به شافعی، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر دو مه‌زهه‌ب ده‌ستنوێژ ئه‌شۆم. ئیمڕۆ نوێژی
نیوه‌ڕۆم ئه‌کرد، هه‌ستم به ته‌ڕاییه‌ک کرد له ناو ده‌رپێ‌که‌ما په‌یدا بو، له
پاش نوێژه‌که که بۆنم کرد بۆنێکی پیسی لێ ئه‌هات!! ئه‌وه چۆن ئه‌بێ؟. شێخ بابه
عه‌لیش ئه‌ڵێ :
"خوا سه‌لامه‌تت کا، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر دو مه‌زهه‌ب، به‌لکو به هه‌ر چوار
مه‌زهه‌ب تۆ گوت کردوه به خۆتا!! قاچ و قۆڵت بشۆ و نوێژه‌که‌ت بگێڕه‌وه."
|