کابرایه‌ک هه‌بو له‌گه‌ڵ فه‌قێ و مه‌لا‌دا زۆر دانیشتبو، گه‌لێ جار گوێ لێ
ئه‌بو که مه‌لاکان ئه‌یانوت "انا لله و انا الیه را‌جعون". ئه‌میش هه‌ر قسه‌یه‌ک
ئه‌هاته پێشه‌وه خێرا ئه‌یوت :"ئینالیلا"
ڕۆژێک لێیان پرسی :"خاڵه تۆ مه‌عنای ئه‌وه ئه‌زانی وا هه‌مو جار ئه‌یڵێی؟" وتی
:"وه‌الله به ته‌واوی نایزانم به‌ڵام ئه‌زانم بۆ زیافه‌ت و زه‌ماوه‌ن و ئاهه‌نگ
و به‌زم نی‌یه."
|