دو ئاغا پێکه‌وه قاوڵتی ئه‌که‌ن، یکێکیان ده‌نکێ برینج به ڕیشیه‌وه
ئه‌مێنێته‌وه، خزمه‌تکارێکی عاقلی ئه‌بێ ده‌رفه‌تی ده‌ست ناکه‌وێ که ئاغای تێ
بگه‌یێنێ. ئینجا هه‌ر له دیواخانهکهدا ڕوی تێ ئه‌کا و ئه‌ڵێ:" ئاغا! ئاسکێ له
چیمهنهکهتا ئهلهوهڕێ، ئه‌مر بکه به پێنج که‌س بچن ده‌ری که‌ن!!!"
ئاغا ده‌ست به‌جێ تێ ئه‌گا و ده‌ست ئه‌با به هه‌ر پێنج په‌نجه‌ی، ده‌نکه
برنجه‌که ده‌ر ئه‌هێنێ و فڕێی ئه‌دا.
ئاغاکه‌ی تر که دێته‌وه ماڵه‌وه، ئه‌چێته ئه‌ده‌بخانه و به خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی
ئه‌ڵێ ئا بچۆ مهسینهیهکم بۆ بێنه. کابرا مسینه‌که‌ی بۆ ئه‌با و ئاغاکه‌ی پێی
ئه‌ڵێ : ئاگات لێ بو خزمه‌تکاری خه‌ڵکی چلۆن ئاقڵانه ئاغای خۆیان تێ
ئه‌گه‌یه‌نن؟ بۆ ئه‌و ده‌نکه برنجه که له ڕیشیا مابوه‌وه. ده‌سا تۆیش بزانم
ئه‌توانی ئاقڵیهکی وا بنوێنی؟ خزمه‌تکار ئه‌ڵێ : بمبینه!!!
ڕۆژێکی به ڕێکه‌وت هه‌ر دو ئاغا پێکه‌وه نان ئه‌خۆن، ئه‌م ئاغایه به هیوای
ئه‌وه نۆکه‌ره‌که‌ی قسه‌یه‌کی ئاقڵانه بکات، ده‌نکێ برنج به ڕیشی خۆیه‌وه قایم
ئه‌کات. خزمه‌تکاره‌که‌ی چاوی پێ ئه‌که‌وێ و ئه‌ڵێ :
"ئاغا! ئاغا! ئه‌وی سه‌ر پێشاوهکه وا به ڕیشتهوه!!!"
|