KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کاک ئه‌حمه‌د بازگر شتێکی ده‌گێڕاوه و دۆستێکیش هه‌ر هۆشی لێ نه‌بو و ده‌یگوت حاڵی نه‌بوم، دیسان بیڵێوه، ئه‌ویش ئه‌م نه‌قڵه‌ی گێڕایه‌وه:
کابرایه‌ک دو هێلکه‌ی له پشت ده‌ستی گرت و به یه‌کی دیکه‌ی گوت: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵیان بێنی چیم له ده‌ستی دایه، بۆت ده‌که‌م به هێلکه‌ و ڕۆن". کابراش وتی : "جا ئه‌من ئه‌وانه چوزانم، هێندێک ڕێنوێنیم بکه."
وتی : "سپی‌یه"  گوتی :" ئه‌وه توره". وتی :"نێوه‌که‌ی زه‌رده" . گوتی :" ئه‌وه توره و گێزه‌ریان تێ بڕیوه!!!"
کابرا ئه‌و قسه‌ی بۆ یه‌کی دیکه گێڕایه‌وه و ئه‌وی دی پرسی :" باشه ئه‌وه چ بو؟"
کابرا توڕه بو و وتی :" گو بو گو!!!" ئه‌ویتر وتی :" زه‌رده‌که‌ی ده‌زانم، سپیه‌که‌ی چ بو؟"
کاک م ده‌یگوت ئه‌وه‌م بۆ (ا-و) گێڕایه‌وه و ئه‌ویش وتی :" کاک م به‌له‌خه‌ره چه‌وو؟"
ئه‌من هه‌مو ئه‌و جه‌ریانه‌م بۆ (م.ش) ده‌گێڕاوه، له ئاخری دا وتی :" کاک ئه‌حمه‌د بێله‌خه‌ره لێم حاڵی نه‌بو چ بو!!!"