له چێشتی مجێوری مامۆستا هه‌ژار هاتووه:
ڕۆژێک مامۆستا عه‌لی حه‌مدی جیران و خانه‌خوێم هاته لام. ده‌رباره‌ی
مارکسیه‌ته‌وه ده‌دوا و هێندێک پڵیخانۆف مڵیخانۆفی تێدا بو، که ده‌یگوت فڵان
ریجعی و فڵان ته‌قه‌دومی بو. من تێ ناگه‌م و هه‌ر ده‌ڵێم به‌ڵێ. له پڕ گوتی :
من زۆرم مورته‌جیع ناخۆش ده‌وێ.
-
به‌ڵێ به‌ڵێ مورته‌جیع زۆر سه‌گبابه.
- ئه‌رێ
هه‌ژار! مورته‌جیع به چی ده‌ڵێن؟!
-
به‌خودا مامۆستا منیش نازانم، به‌ڵام ناخۆشم ده‌وێ.
ئه‌وه‌م هاته‌وه بیر که ئه‌و ده‌مه‌ی له ته‌ورێز له بیمارستانی روسان بوم،
مودیری دژبانی ته‌ورێز له حوکمی پیشه‌وه‌ریدا، که ناوی "نمازی" بو، ده‌گه‌ڵ
مندا له ژورێک بوین، که ئه‌ویش نه‌خۆش بو. هه‌ر قسه ده قسه ده‌که‌وت ده‌یگوت :
من کمونیستم، ئه‌ی تۆ؟
-
دیاره منیش کمونیستم.
رۆژێک
دوای ئه‌وه گوتی من کمونتستم، پرسی:
- هه‌ژار!
پێم ناڵێی کمونیست چیه؟
-
نه‌مازی گیان! حه‌رام ئه‌گه‌ر پتر له تۆی لێ بزانم.
|