کابرایه‌ک هه‌بو له "نیسکاوێ"ی بناری "سه‌رده‌شت"، مام ڕه‌سوی ناو بو،پیاوێکی
هه‌ژار و په‌رێشان بو. ڕۆژێک بیستی له‌شکه‌رێکی زۆر هاتۆته سه‌رده‌شته‌وه و
"دار" پاره‌ی چاک ئه‌کا. وتی به‌خوا وا چاکه ئیمشه‌و بچم کۆڵه دارێک بکه‌م
به‌یانی زو بیبه‌م بۆ سه‌رده‌شت، له پێش ئه‌وه‌دا دارفرۆش بچن، به‌ڵکو شتێکم
ده‌ست که‌وێ. وتی: خوایه ئه‌م قسه‌یه ڕاست بو و پاره‌یێکی باشم ده‌ست که‌وت،
کۆتکه (قاپ یان ده‌فری گه‌وره‌ی دار) نۆکێک خێری تۆ بێ!!!
شه‌وێ پاش بانگی خه‌وتنان، تهورداسهکهی هه‌ڵگرت و ڕۆیشت، زۆر دور
نه‌که‌وتنه‌وه دارێکی به گیر هێناو چوه سهریو به ته‌وراس تێ به‌ربو. هێشتا
شتێکی وای دار نه‌کردبو کوتوپڕ ته‌وراسه‌که‌ی له ده‌ست که‌وته خواره‌وه. له
داره‌که هاته خواره‌وه دنیاش تاریکه، به ده‌ست به شوێن تهوراسهکهدا
ئه‌گه‌ڕا. له ناکاو کوچه‌ڵه‌یه‌کی(کاسه‌ی چکۆله‌ی دار) به‌رده‌ست که‌وت (که هی
کاروان و شته بو لێیان به جێ مابو)، ڕوی کرده ئاسمان و توڕهییێکهوه وتی :"چما
من چ بڕ دارم کردووه؟ تۆ نۆکه کۆتکهت له به‌ر ده‌ستم داناوه و داوای نۆکی خۆت
ده‌که‌ی؟!"
|