حه‌مه پاشای جاف، هه‌مو جاف له ژێر حوکمیا بو، خۆشی زۆر به گه‌وره‌یی و خۆشی
ڕایئه‌بوارد. که ئه‌که‌وته جه‌ژنه‌کان، هه‌ر خزمه‌تکارێکی لا هه‌بو سه‌ر و
ده‌سته‌جلی به ناوی جه‌ژنانه‌وه بۆ ئه‌کردن.
ساڵێک جه‌ژنی قوربان بو، باوکی فه‌قێ شێته‌ش هه‌ر لای ئه‌و بو، حه‌مه پاشا بۆ
هه‌ریه‌ک له خزمه‌تکاره‌کان ده‌سته جلێک ئه‌کا، ئه‌مر ئه‌کا کورتانێکیش به ناوی
جه‌ژنانه‌وه ئه‌ده‌ن به باوکی فه‌قێ شێته!!
ڕۆژی جێژن پاش نانخواردنی جه‌ژن، دیواخان پڕ ئه‌بێ له خزمه‌تکار و سه‌رکۆمار که
هه‌مو هاتون بۆ جه‌ژنه پیرۆزه‌ی پاشا، خزمه‌تکاریش هه‌ریه‌که ده‌سته جلی نوێی
خۆی له‌به‌ر کردووه. باوکی فه‌قێ شێته‌ش نقه‌نق ئه‌نیشێ به کورتانه‌وه و
ئه‌یکاته کۆڵێ و ئه‌چێ بۆ دیواخان له ژێر ده‌واری هه‌ژده هه‌ستونی‌دا. خه‌ڵک
هه‌مو چاوین پێ ئه‌که‌وێ تا هاتن قسه بکه‌ن ئه‌م خێرا وتی :"خه‌ڵکینه لوتفی
پاشا له‌گه‌ڵ منا ده‌ر ئه‌که‌وێ، ئێوه نایزانن، پاشا بۆ ئێوه ئه‌مری‌دا
هه‌ریه‌که ده‌سته‌جلێکتان به ناوی جه‌ژنانه‌وه له بازاڕ بۆ بکڕن، به‌ڵام بۆ من
جلی تایبه‌تی خۆی داکه‌ندو کردی به به‌رما!!"
خه‌ڵکه‌که واقیان وڕ ئه‌مێنێ و حه‌مه پاشا ده‌ست ئه‌کا به پێکه‌نین.
|