فه‌رامیرزا حاکمی سنه، خه‌رج و باجی له هه‌ورامان ئه‌سه‌ند. ڕه‌وشی ئه‌و
ده‌وره‌ش وابو پیاوێکی به گاڵۆکێکه‌وه ئه‌نارده سه‌ریان و ئه‌وانیش هه‌مو
باجه‌کانین کۆ ئه‌کرده‌وه و ئه‌یاندایه‌و ئه‌ڕۆییشت!!
ساڵێکیان بۆ ئه‌وه کابرای گاڵۆکبه‌ده‌ستیان نه‌یه‌ته سه‌ر، هه‌ر له پێشه‌وه
پاره‌که‌یان کۆ کرده‌وه و دایان به "به‌له‌پا" که خێرا بیبا بۆ فه‌رامیرزا!!
پاره‌یان نارد و که‌چی کابرای گالۆک به‌ده‌ستیش هه‌ر هات.وتیان بابه پاره‌مان
ناردووه، ئه‌ویش به‌م قسانه وازی نه‌هێنا پێنج شه‌ش پیاوی ئاقڵی باڵ به‌ست و
له‌گه‌ڵ خۆی بردنی بۆ سنه بۆ لای فه‌رامیرزا. فه‌رامیرزا لێی پرسین. ئه‌وانیش
وتیان قوربان به "به‌له‌پا" دا خه‌رجه‌که‌مان ناردووه. که چونه بناوانی،
"به‌له‌پا" وه ئه‌مه "که‌روێشک"ه!.
تومه‌س ئه‌مه چون پاره‌که‌یان به‌ستۆته پشتی که‌روێشک و پێێان وتووه ئه‌م
پاره‌یه به‌ره بۆ خان و که‌روێشکیان به‌ره‌ڵا کردووه به‌و نیازه پاره به‌رێ!.
"فه‌رامیرزا"ش ئه‌ڵێ با بێنین تاقیان بکه‌ینه‌وه بزانین ئه‌مه ڕاست ئه‌که‌ن یا
درۆ؟
هێنایان مێوژه ڕه‌شکه و قالۆچه‌یان تێکه‌ڵاو کرد‌و خستیانه به‌ر ده‌ستیان که
بیخۆن!!. ئه‌وانیش لێ کۆبونه‌و، قالۆچه‌کان هه‌ر یه‌که به‌لایه‌کدا ئه‌ڕۆیشتن،
هه‌ندێکیان خه‌ریکی خواردنی مێوژه‌که بون، چونکه نه‌ئه‌ڕۆیشت. یه‌کێکی ژیرتریان
تیا بو وتی :"یانه‌ت وێرانبو، پادار گیر و بێ‌پا ماڵ‌و وێمانه‌ن!!". ئینجا
"فه‌رامیرزا" وتی : بابه ڕاست ئه‌که‌ن، پاره‌یان داوه به "به‌له‌پا" و
به‌ره‌ڵای کردن، که‌روێشکیش له‌ولاوه خوا ئه‌یزانێ پاره‌ی له کوێ فڕێدابو!!"
|