KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


"حاجی برایماغا"ی عه‌نبار له‌گه‌ڵ حه‌مه ڕه‌حیمی خزمه‌تکاریا ئه‌چنه سابلاغ، جمعه دا دێت و ئه‌چن له مزگه‌وتی سور نوێژی جمعه ئه‌که‌ن. ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌مبار. برایماغا له حه‌مه‌ڕه‌حیم ئه‌پرسێ:
" ئه‌رێ حه‌مه ڕه‌حیم، نازانم چ ڕۆژێک بو له مزگه‌وتی سور، نوێژی جمعه‌مان کرد؟" حه‌مه ڕه‌حیمیش تۆزێ فکری بۆ ئه‌کاته‌وه و په‌نجه‌یه‌کی خۆی ئه‌نێته سه‌ر لێوی و له پاشا ئه‌ڵێ: " وه‌الله‌هی ئاغا، لام وایه ڕۆژی سێشه‌نبه بو!!" ئاغاش ئه‌ڵێ :" به گۆڕه بابم ڕاست ئه‌که‌ی وا منیش که‌وته‌وه بیرم"!!!