KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کابرایه‌ک بو به میوانی کابرایه‌کی کورد، کابرای خانه‌خوێ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یا بو به شه‌ڕیان، گوێ ئاگردان بو، سه‌ره‌بزوت دانرابو. ژنه هه‌ر کردی به سه‌ره بزوتێکا و له‌به‌ر چاوی میوانه‌که‌وه دای به سه‌ری مێرده‌که‌یاو سه‌ری شکاندو خوێن چۆڕاوگه‌ی کرد!!
کابرای میوان بۆ ئه‌وه خانه‌خوێکه زۆر ته‌ریق نه‌بێته‌وه(به‌خۆدا نه‌شکێته‌وه) وتی :" براله، وه‌الله ژنی ئێوه باشه به سه‌ره بزوت له کۆڵتان ئه‌بنه‌وه. ژنی ئێمه به ته‌ور و ته‌ورداس تێمان به‌ر ئه‌بن." کابرای خانه‌خوێ له‌و  وه‌خته‌دا ده‌ستی برد به لایه‌کی په‌نجه‌ی خوێنه‌که‌ی له ناوچه‌وانی سڕیه‌وه و وتی :" ژنی ئێمه حه‌یان چیه وا له‌گه‌ڵ ئێمه بکه‌ن"!!