کابرایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی، ڕێی ده‌که‌وێته "پشده‌ر" و ئه‌چێته دیواخانی ڕه‌شه‌ی
ئه‌وڵاغا. ئاغه لێی ئه‌پرسێ برا ناوت چیه؟ ئه‌ویش به شێوه‌ی ده‌رباری ئێران
ئه‌ڵێ :"نۆکه‌ری گه‌وران، غوڵامی سه‌ری خانی خانان، ئاغا حه‌سه‌ن خانی مورتوزا
قولیخانی میراخورزاده‌ی که‌مه‌ر به‌نده‌ی سه‌رجوقه!!"
ئاغا به ئه‌سپایی له شوێنه‌که‌ی خۆی ڕاست ئه‌بێته‌وه و ئه‌چێ بۆ نوێژ‌و ڕو
ئه‌کاته کابرا پێی ئه‌ڵێ :" کابرا ! تا دێمه‌وه، ناوی خۆت کورت نه‌که‌یته‌وه،
کورتت ئه‌که‌مه‌وه!!" ئه‌چێ و دێته‌وه لێی ئه‌پرسێته‌وه کابرا ناوت چیه ؟.
ئه‌ویش خێرا ئه‌ڵێ :" قوربان حسه!!!"
|