KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


شێخێک ڕۆژێک له شاره‌وه ئه‌چێته‌وه بۆ ماڵی خۆیان، له ڕێگا چه‌ند ماڵ هه‌ڵیاندابو، لا ئه‌داته ناویان، ژنێکی خێڵه‌که (که ده‌روێشی خۆی بو) چاوی پێ ئه‌که‌وێ ئه‌وا شێخ جامه‌دانه‌یه‌کی تازه‌ی کڕیوه و خستویه‌ته ملی، ڕو ئه‌کاته خه‌ڵکه‌که و ئه‌ڵێ :" ماشه‌الله، ماشه‌الله ، ته‌ماشا که‌ن شێخ به‌و جامه‌دانه‌یه‌وه که له ملیایه چه‌ند جوانه؟ ئێژی گوێره‌که سوری ئێمه‌یه که گۆێره و ساری تازه‌م  کردگه‌سه ملی!!!."