KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا علاالدین سجادی نوسیویه:
ساڵێک له به‌غدا بۆ دائره‌یه‌کم نوسی که "بیست ڕۆژ ئه‌چم بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ناوم له شوێنه‌که‌ی خۆم دانا به وه‌کیل" و لێم‌دا ڕۆیشتم و هاتمه‌وه. ئه‌م کاغه‌زه که‌وته مخابراتی ڕه‌سمیه‌وه، له پاش بیست ڕۆژی تر کاغه‌زێکیان له لایه‌ن دایره‌وه دامێ نوسرابو:"مانع نی‌یه ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت بکه‌یت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه وه‌کیله‌که‌ت هێشتا اثباتی ئه‌هلیه‌تی نه‌کردوه، ئه‌بێ وه‌کیلێکی تر دابنێت!". منیش وتم :"که‌واته ئه‌م سه‌فه‌ره ناکه‌م!!."