KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا علاالدین سجادی نوسیویه:
دینارێکم لای مقدم "ئه‌مین رواندزی" بو پێ نه‌ئه‌دامه‌وه. ڕۆژێک دانیشتبوین ده‌ستی کرد به قسه کردن و من هیچ ده‌نگم نه‌کرد. وتی :بۆچ ده‌نگ ناکه‌ی؟ وتم :چارم ناچاره تا دیناره‌که‌م ئه‌ده‌یته‌هوه هه‌ر شتێک بڵێت ده‌نگ ناکه‌م. ئه‌مین ئه‌مه‌ی تۆزی پێ خۆش بو. ئیتر له هه‌ر شوێنێک دائه‌نیشتین، به ئاره‌زوی خۆی ده‌ستی ئه‌کرد به قسه کردن، منیش یان ئه‌موت وایه وه یان هیچ ده‌نگم نه‌ئه‌کرد.
ڕۆژێک له به‌غدا له کۆڕێکا دانیشتبوین، خانوێکی هه‌بو دابوی به "سعید فه‌هیم" و له‌سه‌ر خانوه‌که تۆزێ تێکچوبون. توڕه بوبو ده‌ستی کرد به قسه کردن وتی :"من پیاو نیم، دیاره زۆر خراپم، ناجسنم، ئه‌گینه چۆن خانو ئه‌ده‌م به سعید فه‌یهم؟!". منیش هیچ سێ و دوم نه‌کرد وتم :"ئه‌شه‌نو باالله راست ئه‌که‌ی!". ئه‌مین به مۆڕێکه‌وه سه‌یرێکی کردم و ده‌ستی کرد به باخه‌ڵیا وتی :" ها ئه‌وه دیناره‌که‌ت و هه‌سته بڕۆ، من شایه‌تی وام ناوێ!"